ھاوکار بەم شێوەیە پیرۆزبایی لە شانۆ دەکات
ئاژانسی نھا: بەشی ھەمەڕەنگ
پەیامنێری روداو ھاوکار یاسین، بەبۆنەی لەدایک بوونی شانۆی ھاوسەری، بە چەند دێڕێک پیرۆزبای لێ دەکات.
ھاوکار، لە ھەژماری تایبەتی لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان پیرۆزبای لە شانۆ دەکات و نووسیوێتی"رۆژی لەدایک بوونت پیرۆز، تۆ جوانترین و باشترین دیاری ژیانی منیت، دڵخۆشم بە بوونت
تۆ شیرینترین قەدەری ژیانی منیت بۆیە تا ئەمرم بەڵێنم بەخۆم یاوە لەگەڵت ئەبم و پشت ئەبم بۆت
بەختەوەری و دڵخۆشی تۆ ئامانجی ژیانی من ئەبێت".
ھاوکار و شانۆ دوو کەسایەتی دیاری ناو راگەیاندنی کوردین، بە ھاوسەرگیرییەکان تەواوی تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان و میدیا کوردییەکان سەرقاڵ کرد.
|