زیاتر له 600 دایك و باوك نامه‌یه‌ك ئاراسته‌ى وه‌زیرى به‌رگریى ده‌كه‌ن
نها نیوز ـ هه‌واڵه‌كان
زیاتر لە 600 دایک و باوکی سەربازانی ئیسرائیل له نامه‌یه‌كدا بۆ وه‌زیرى به‌رگرى وڵاته‌كه‌یان داواده‌كه‌ن، سوپاى ئیسرائیل هێرش نه‌كاته سه‌ر شارى ره‌فه‌ح، ده‌شڵێن:"چوونە ناو رەفەح، تەڵەیە بۆ کوشتنی سەربازەکانمان".
ئه‌و 600 دایك و باوكه ئه‌وانه‌ن كه كوڕ یان كچه‌كانیان لە شەڕی غەززەدان و نامەكهشیان ئاراستەی یوئاڤ گالانت وەزیری بەرگری و هێرتزی هالیڤی سەرۆکی ئەرکانی سوپاى ئیسرائیل کردووە و داوایانکردووە سوپا هێرش نەکاتە سەر شاری رەفەح.
ڕۆژنامەی (جیرۆزالیم پۆست)ی ئیسرائیلی بڵاویكردووه‌ته‌وه، ئەو نامەیە ئاراستەی ئەندامانی ئەنجوومەنی جەنگ کراوە بە تایبەت (بێنی گانتز و گادی ئایزنکوت) و نووسیویانه، "بەگوێرەی بڵاوکراوە مێدیاییەکان و شارەزایان، چوونە ناو ڕەفەح، تەڵەیە بۆ کوشتنی سەربازەکانمان".
ده‌شڵێن، "هەرکەسێک عاقڵ بێت تێدەگات، کە چەند مانگێگە باسی هێرشی سەر ڕەفەح دەکرێت، ئەوە حەماس و گرووپە چەکدارەکان خۆیان ئامادەکردووە بۆ ئەو شەڕە، بەداخەوە ئێمەش بە هەموو توانای خۆمانەوە دەڵێین متمانەمان بە ئێوە نییە، هەندێک لەو ڕووداوانەی لەکاتی شەڕدا ڕوویانداوە، بووەتە هۆی کوژران یان برینداربوونی سەربازان، بەهۆی ڕەچاوکردنی سیاسییەوە بووە".
له به‌رامبه‌ر ئه‌و نامه‌یه‌شدا بنیامین ناتانیاهۆى سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل جه‌ختیكردووه‌ته‌وه، ئاگربەست بکرێت یان نا، سوپای ئیسرائیل هەر هێرشی زەمینی دەکاتە سەر شاری ڕەفەح.
|