هەواڵ

دژە تیرۆری هەرێم وێنەیەکی دیکەی تۆمەتبارێکی رووداوەکەی هەولێری بڵاوکردەوە

ئاژانسی نها..

کەمێک لەمەوبەر دژەتیرۆری هەرێم وێنەی دیکەی تۆمەتبارێکی بڵاوکردەوە و  بۆ دەستگیرکردنی داوای هاوکاری لە هاوڵاتییان دەکات.

لە راگەیاندراوێکدا کە دژە تیرۆری هەرێم بڵاویکردەوە رایگەیاند، تۆمەتبار (سیاکۆ باقی عەبدولکەریم) لەلایەن دەزگا ئەمنییەکانی هەرێمی کوردستانەوە داواکراوە و تۆمەتبارە بە بەشداری کردنی لەكرده‌وه‌ تیرۆریستییه‌كه‌ی رۆژی ١٧ی ته‌مووزی شاری هه‌ولێر، كه‌ تێیدا كارمه‌ندێكی كونسوڵخانه‌ی توركیا له‌ هه‌ولێر و دوو هاونیشتمانی گیانیان له‌ده‌ستدا.

ئەمەش لە کاتێکدایە، نیوەڕۆی ١٧ی تەمووز لە رووداوێکی تەقەکردندا لە رێستورانتێکی شاری هەولێر کارمەندێکی کونسوڵخانەی تورکیا و هاوڵاتییەکی هەرێمی کوردستان کوژران و هاوڵاتییەکی دیکەش برینداربوو و دواتر بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لەدەستدا.

2019-07-27
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.