عێراق و تورکیا لەرووی ئەمنییەوە رێککەوتن
نها نیوز – هەواڵەکان
وەزیری دەرەوەی عێراق و وەزیری دەرەوەی تورکیا، یاداشتی لێکتێگەیشتنی ئەمنیی نێوانیان واژۆکرد و دەڵێن "ئەم یاداشتە گرنگییەکی مێژوویی هەیە".
ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە، لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا فوئاد حسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق و هاکان فیدان، هاوتا تورکییەکەی، لە ئەنقەرە رایانگەیاند، یاداشتی لیکتێگەیشتنی ئەمنی و سەربازییان واژۆکردووە کە وەک خۆیان دەڵێن "گرنگییەکی مێژوویی هەیە".
لە کۆنفرانسەکەدا فوئاد حسێن ڕایگەیاند "باسمان لە بوونى پەکەکە لە قەندیل و شنگال کردووە و رێگە نادەین لە خاکى عێراقەوە مەترسی بۆ سەر خاکى تورکیا دروستبکرێت".
ئاماژەی بەوەشدا، بوونى پەکەکە لە دەرەوەى یاسا و دەستوردایە بۆیە لەو بوارەدا عێراق وەکو رێکخراوێکى "قەدەغەکراو و نایاسایی" ناوزەندی دەکات.
لای خۆیەوە، هاکان فیدان ڕایگەیاند، واژۆکردنی یاداشتنامەی لێکتێگەیشتنی لە بواری هاریکاری سەربازی و ئەمنی و بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر لە نێوان تورکیا وعێراق "گرنگیی مێژوویی هەیە".
|