هەواڵ

وەزارەتی بازرگانی لەسەر هاوردەکردنی گەنم بە قاچاغ هاتەدەنگ

ئاژانسی نها..

وەزارەتی بازرگانیی عێراق رایگەیاند، هەرچەندە ٢٦ی تەموز دوا وادە بوو، بەڵام ئەوان درێژە بە وەرگرتنی گەنمی جوتیارانی ئەمساڵ دەدەن و هەرکەسێک گەنم لە دەرەوەی وڵات هاوردە بکات رووبەڕووی سزای توند دەکرێتەوە.

لە راگەیاندراوێکدا کە ئەمڕۆ بڵاویکردەوە وەزارەتی بازرگانیی عێراق رایگەیاندووە، لەگەڵ ئەوەی بەگوێرەی رێنماییەکانی وەزارەت دەبوایە ٢٦ی تەموز دوا وادەی وەرگرتنی گەنمی جوتیاران بوایە لەلایەن سایلۆکانەوە، بەڵام بە فەرمانی سەرۆک وەزیران ئەو بارهەڵگرانەوەی تا ئێستا لە سەرەی پێدانی گەنمدان، گەنمەکەیان لێ وەردەگیرێت.

ئاماژە بەوەشکراوە، بەگوێرەی زانیارییەکانی وەزارەت هەندێک بازرگان لە کۆتاییەکانی پرۆسەی وەرگرتنی گەنم هەستاون بە هێنانی گەنم بە نرخێکی هەرزان لە دەرەوە و رادەستکردنی بە سایلۆکان، بۆ ئەو مەبەستەش وەزارەت رێوشوێنی گونجاوی گرتووەتەبەر.

2019-07-27
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.