هەواڵ

شاخەوان عەبدوڵڵا هۆشداریی لەبارەی تەعریبکردنی کەرکوک دەدات

ئاژانسی نها..

ئه‌ندامێکی لیژنه‌ی ئاساییكردنه‌وه‌ی دۆخی کەرکووک رایگەیاند، پرۆسه‌ی ته‌عریب له‌ سنووری کەرکووک به‌رده‌وامه‌ و ئەوان حكوومه‌تی عێراقیان ئاگادار كردووتەوە ئه‌گه‌ر ته‌عریب به‌رده‌وام بێت گرفتێكی گه‌وره‌ له‌ نێوان پێكهاته‌كاندا دەکەوێتەوە.

شاخه‌وان عەبدوڵڵا، ئه‌ندامی لیژنه‌ی ئاساییكردنه‌وه‌ی دۆخی کەرکووک رایگەیاند، پێویسته‌ پرۆسه‌ی ته‌عریب ڕابگیرێت و حكومه‌تی عێراق ئه‌و به‌رپرسیاره‌تییه‌ هه‌ڵبگرێت و له‌ به‌غداش قسه‌مان له‌سه‌ر ئه‌و پرسه‌ كردووه‌، ئه‌گه‌ر ته‌عریب ڕانه‌گیرێت گرفتی گه‌وره‌ دەکەوێتە ‌نێوان پێكهاته‌كانەوە و پێش ئه‌وه‌ی زیان به‌كورد بگات زیان به‌ عه‌ره‌بی ڕەسەن ده‌گات، بۆیه‌ هه‌موو هه‌وڵێك ده‌ده‌ین ته‌عریب ڕابگیرێت.

ئاماژەی بەوەشکردووە،  ئه‌و لیژنانه‌ی بۆ ئاساییكردنه‌وه‌ی دۆخی کەرکووک پێک هاتوون، پێویسته‌ ئیدی گفتوگۆكان ته‌واو بکەن و دەست بە هه‌نگاوی كرداری بکەن، بۆ ئه‌وه‌ی چی تر له‌و ناوچانه‌ ته‌عریب نەکرێت.

 
2019-07-27
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.