هەواڵ

ئەنجومەنی مەڵبەندی هەولێری یەکێتی تاوتوێی ئەنجامدانی كۆنگرەی كرد

ئاژانسی نها..

بەیانی ئەمڕۆ شەممە لە هۆڵی شەهیدانی ١ی شوبات لەشاری هەولێر، بە ئامادەبوونی شاڵاو كۆسرەت ڕەسول لێپرسراوی مەڵبەندی ٣ی ڕێكخستنی هەولێر و عەدنان موفتی و سەعدی ئەحمەد پیرە ئەندامانی مەكتەبی سیاسی و د. ڕێواز فایق، ئارێز عەبدوڵا و هەرێم كەمال ئاغا ئەندامانی سەركردایەتی لەگەڵ ئەنجومەنی مەڵبەندی هەولێر كۆبوونەوە.

‎لە كۆبوونەوەكەدا بەوردیی تاوتوێی دۆخی ناوخۆی یەكێتی و هەنگاوەكان بەئاراستەی بەستنی كۆنگرەیەكی تەندروست و سەركەوتوو، بەشداری كارای یەكێتی لە جومگەكانی حوكمڕانی و ڕۆڵ و پێگەی هەولێر لەنێو هاوكێشە سیاسییەكان كرا.

‎هەر لە کۆبوونەوەکەدا لێپرسراوی مەڵبەندی هەولێر رایگەیاند،  ئەنجامدانی كۆنگرە بۆ هەموو حزبێكی سیاسی یەكێكە لە پڕەنسیپەكانی دیموكراسی و هەوڵدان بۆ نوێبوونەوەی حزب و ئۆرگانەكانی و چۆنیەتی بەرنامە و شێوازی كاركردنی.

‎هاوکات سەعدی ئەحمەد پیرە ئەندامی مەكتەبی سیاسی و لێپرسراوی مەكتەبی پەیوەندییە گشتییەكان رایگەیاند، ئەنجامدانی كۆنگرە بۆ یەكێتی هەنگاوێكی گرنگە و پێویستە بنرێ، بەڵام ئەوەی گرنگە ئەم كۆنگرەیە كۆنگرەیەكی تەندروست بێ و بتوانێ یەكێتی بخاتەوە سەر شاڕێگای خۆی.

2019-07-27
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.