هەواڵ

رێبوار کەریم: وەڵامەکەی دژە تیرۆر پەلاماردانی نێچیرڤان بارزانی بوو

ئاژانسی نها..

نوسه‌ر و رۆژنامه‌نوس، رێبوار كه‌ریم وه‌لی‌ له‌باره‌ی‌ وه‌ڵامه‌كه‌ی دژه‌ تیرۆری‌ كوردستانه‌وه‌ ده‌ڵێت، ئه‌و وه‌ڵامه‌ی له‌لایه‌ن دژه‌ تیرۆره‌وه‌ له‌سه‌ر وتاره‌كه‌ی بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ مه‌به‌ستی نێچیرڤان بارزانی بووه‌ و ده‌شڵێت، بەبەرچاوی خۆم بینیم چۆن باڵەکەی نێچیرڤان بارزانی لە کۆنگرەدا پان کرانەوە.

رێبوار كه‌ریم وه‌لی‌ نوسه‌ر و رۆژنامه‌نوس لە بارەی بڵاوبوونەوەی وتارێکی لە تۆڕی میدیایی رووداو له‌سه‌ر حكومه‌تی نوێی هه‌رێمی كوردستان بە دەنگی ئەمریکای راگەیاندووە، لە 20 ساڵی رابردوو تەقینەوەکەی ناو پارتی لەم رێگەیەوە بوو، من دەڵێم گیسکە گوناهەکە من دەرچووم. روونتر دەکرا بەزۆر شێوەی تر ئەم کێشانە لە نێو پارتیدا بتەقنەوە، ئەو جۆرە وتارە بەرامبەر یەکتر بەکار بهێنن، دەمێکە ئەو قسانەم لەو باڵانەی پارتی بیستووە، یەکەم کەسیش بووم وتومە لە ناو پارتیدا باڵ باڵینە هەیە، لە کۆنگرەی 13 ی پارتی رێک ئەو دابەش بوون و جیاکارییە دیار بوو، بەبەرچاوی خۆم بینیم چۆن باڵەکەی نێچیرڤان بارزانی لە کۆنگرەدا پان کرانەوە. تائێستا ئەو مەرکەزییەتە بەهێزەی لە ناو پارتیدا هەیە کە بەڕیز مەسعود بارزانی سەرکردایەتی دەکات دۆخەکەی هێشتووەتەوە، بووەتە هۆی داپۆشینی بەشیک لە ململانێکان. ئیستا قۆناغێک دەستی پێکردووە، رەنگە وجودی کاک مەسعود ئەگەریش بە تەواوەتی نەتوانێت عادیلانە لەگەڵ ئەم روداوە نوێیە مامەڵە بکات، هێڵێکی روون نەبێت لە دەسەلات دارێتی لەناو پارتیدا رەنگە خرابتر روو بدات

سەبارەت بە وتارەکەی دژەتیرۆر ریبوار وەلی رایگه‌یاندووه‌، من پێم وایە ئەو وەڵامدانەوەیە ئەوەندەی پەلاماردانی من بێت، پەلاماردانی بەڕیز نێچیرڤان بارزانییە، وەک سەرۆکی هەرێم و جێگری سەرۆکی هەرێم و 4 خولیش سەرۆکی حکومەتی هەرێم، من نایخەمە سەر خۆم، بەڵام پێم ناخۆشە پەلاماردانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە لایەن خودی پارتییەوە، کە جێگری سەرۆکی پارتیشە، بەشتێکی سەیرو سەمەر دەبینم.
2019-07-27
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.