هەواڵ

حەمە تۆفیق رەحیم دەستی لەکارکێشایەوە

ئاژانسی نها..

ئەمڕۆ شەممە ٢٧ی تەمموزی ٢٠١٩، حەمە تۆفیق رەحیم، سەرکردەی دیاری بزوتنەوەی گۆڕان و ئەندامی خانەی ڕاپەراندن دەستی لەکارکێشایەوە.

بەپێی زانیارییەکانی ئاژانسی نها ناوبراو تاوەکو ئێستا وازی لە خانەی ڕاپەراندن هێناوە نەک بزوتنەوەی گۆڕان، بەهۆی ئەوەی ناوبراو کاندید نەکراوە بۆ پۆستی جێگری سەرۆکی هەرێم بۆیە دەستی لەکارکێشاوەتەوە.

بەهۆی ئەو کێشەیەوە حەمە تۆفیق رەحیم بەشداری کۆبوونەوەی ئەمڕۆ جڤاتی نیشتیمانی بزووتنەوەی گۆڕانی کرد  بۆ تەواوکردنی دیاریکردنی کاندیدانی بزوتنەوەی گۆڕان بۆ پڕکردنەوەی بەرکەوتەی بزوتنەوەکە لە کابینەی نوێ حکومەتدا.

2019-07-27
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.