هەواڵ

بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌ باره‌ی پڕكردنه‌وه‌ی پۆسته‌كان و كۆنفرانسی نیشتمانی بڕیاریدا

ئاژانسی نها..

له‌ كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی جڤاتی نیشتمانی گۆڕان دەسەڵات درایه‌ رێکخەری گشتی بزوتنەوەکە بۆ دیاریکردنی کاندید بۆ تەواوکردنی ئەو پۆستانەی کە بەرکەوتەی گۆڕانن لە کابینەی نوێ و بڕیاریشدرا پێش کۆتایی ئەمساڵ کۆنفرانسی نیشتیمانیی ببەسترێت. 

كاروان هاشم، ئەندامی جڤاتی نیشتیمانی بزوتنەوەی گۆڕان رایگه‌یاند، کۆبونەوەکەی ئەمڕۆ لەسەر دوو تەوەر بووە، تەواوکردنی دیاریکردنی کاندیدەکان کە بەرکەوتەی بزوتنەوەی گۆڕانن لە کابینەی نوێ، لەوانە پۆستی جێگری سەرۆکی هەرێم و بریکاری وەزیر و بەڕێوەبەرە گشتییەکان و نوێنەرایەتییەکانی دەرەوە. 

لەبارەی کۆنفرانسی نیشتیمانییەوە، کاروان هاشم ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه‌، جڤاتی نیشتیمانی بڕیاریداوە پێش کۆتایی ئەمساڵ کۆنفرانسی نیشتیمانی ببەسترێت و لە ئێستاوە ئامادەکاریی بکرێت کە بەپێی دەستوری ناوخۆیی کۆمەڵێک رێکار هەیە ئەوانیش هەڵبژاردنی ئەندامانی کۆنفرانس و پێکهێنانی ژمارەیەک لیژنە بۆ پێداچونەوە بە دەستوری ناوخۆیی و هەڵسەنگاندنی کارەکانی بزوتنەوەی گۆڕان لەماوەی رابردودا".
2019-07-27
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.