نهانیوز- هه‌واڵه‌كان
"
سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره وته‌بێژی یه‌كێتی به نها نیوزی راگه‌یاند "كه‌س داوای له سۆران عومه‌ر نه‌كردووه پێشبینی بخاته روو له‌باره‌ى مه‌ترسیى له‌سه‌ر بوودجه و مووچه بۆ هه‌رێمی كوردستان.
سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره ده‌ڵێت "فراكسیۆنیه كوردییه‌كان به‌شدارییان نه‌كرد له دانیشتنی په‌رله‌مانی عێراق بۆ ده‌ركردنی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان له عێراق، ئه‌مه كارێكی باشه و ئه‌و 160 په‌رله‌مانتاره‌ى واژۆیان كردووه بۆ ئه‌و پرسه له كوتله‌ى شیعه‌كان 63 ئه‌ندامیان ئاماده نه‌بووه، مانای ئه‌وه‌یه ئه‌م پرسه پرسێكی عێراقی نیه و عێراقییه‌كان داوای شتی له‌و جۆره ناكه‌ن، بزانه ده‌یانه‌وێت كێ رازی بكه‌ن و به‌و بابه‌ته یه‌كلایی بكه‌نه‌وه.
پیره ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد "نه‌چوونی كورد و كوردستانییه‌كان بۆ ئه‌و پرسه و نه‌هێشتنی ئه‌و كه‌ڤه‌ره نێوده‌وڵه‌تیه له‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستان و عێراق به لوبنانی كردنی عێراقه، به لوبنانی كردنی عێراق سیسته‌می سیاسیی تێكده‌دات.
هه‌رچه‌نده پرسی بوودجه و مووچه پرسێكی ته‌واو سیاسییه له عێراق و له‌و نێوه‌نده‌دا سێكته‌ره گرنگه‌كانی ئه‌م پرسه به‌ده‌ست كوتله‌ى شیعی یه‌وه، نه‌چوونی كوتله‌ى كورد بۆ دانیشتنی په‌رله‌مانی عێراق و بڕیار دان له‌سه‌ر ده‌ركردنی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له عێراق شیعه‌كانی ته‌واو توڕه‌كردووه، به‌جۆرێك مه‌ترسی له‌سه‌ر ناردنی پاره بۆ هه‌رێمی كوردستان هه‌یه، له‌و باره‌یه‌وه وته‌بێژی یه‌كێتی ده‌ڵێت "سۆران عومه‌ر قسه‌یه‌كی فڕێداوه به‌و مانایه‌ی سۆران ده‌ڵێت ئه‌گه‌ر بوو ئه‌وه من وتوومه و نه‌بوو وا پێشبینیم كردووه، كه‌س چاوه‌ڕێی سۆران عومه‌ر ناكات پێشبینی بخاته روو و عه‌یبه بۆ ئه‌و ئه‌و جۆره قسانه بكات".
په‌یوه‌ندییه‌كانی یه‌كێتی و پارتی له ئێستادا به شێوه‌یه‌كی باش ده‌چن به‌ڕێوه، به‌جۆرێك كۆبوونه‌وه‌ی لووتكه له نێوان هه‌ردوولا له‌سه‌ر پرسه گرنگه‌كان به‌رده‌وامی هه‌یه، وته‌بێژی یه‌كێتی ده‌ڵێت " یه‌كێتی و پارتی له كۆبوونه‌وه‌كانیان به‌رده‌وام ده‌بن له‌به‌ر ئه‌وه‌ى كۆمه‌ڵێك كێشه و گیر و گرفتى و كێشه‌ی هه‌ڵپه‌سێردراو هه‌یه، كێشه‌ى هه‌رێم و عێراق هه‌یه، به‌نیازی یه‌كلاكردنه‌وه‌ى كێشه‌ى هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستانین، بۆیه له‌سه‌ر ئه‌و پرسانه‌ى و چه‌ندین پرسی دیكه كۆبوونه‌وه‌كان به‌رده‌وام ده‌بن.