وەزارەتی دارایی عێراق راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە
نهانیوز-هەواڵەکان
وه‌زاره‌تی دارایی عێراق ڕه‌تیكرده‌وه هیچ دامه‌زراندنێك یان كردنه‌وه‌ی هه‌لی كارێكی نوێ له ئێستادا هه‌بێت و راشیگه‌یاند، هیچ داموده‌زگایه‌كی حكومی ده‌سه‌ڵاتی دامه‌زراندن یان گرێبه‌ستی نوێ نییه.
ئەمرۆ هەینی وەزارەتی دارایی عێراق لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، هیچ لایەنێک دەسەڵاتی دامەزراندنی نییە چ بەشێوەی هەمیشەیی بێت یان گرێبەست، جگە لە 150 هەزار هەلی کاری نوێ کە بە گوێرەی ژمارەی دانیشتووان دابەشکراون و بەپێی یاسای بودجەی ساڵی 2023 دامەزراندنیان یەکلابووەتەوە، سەرجەم ئەو هەواڵ و زانیارییانەی باس لە دامەزراندنی نوێ دەکەن، دوورن لە راستییەوە.
وەزارەتی دارایی راشیگەیاند، داوا لە دەزگاکانی راگەیاندن دەکەین کە زانیاری لە سەرچاوەی باوەڕپێکراوەوە وەربگرن و بڵاویبکەنەوە.
|