عێراق رێککەوتنێکی گەورەی واژۆ کرد
نهانیوز-هەواڵەکان
چارەسەری قەیرانی ئاو کرا و سەرۆك وەزیرانی عێراق سەرپەرشتی ڕێوڕەسمی واژۆکردنی میکانیزمی جێبەجێکردنی ڕێککەوتنی "هاوکاریی ئاوی" نێوان عێراق و تورکیا كرد.
ئەمڕۆ یەکشەممە محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، سەرپەرشتی ڕێوڕەسمی واژۆکردنی میکانیزمی جێبەجێکردنی ڕێککەوتنی تایبەت بە چوارچێوەی هاوکاری لەگەڵ تورکیا لە بواری ئاودا کرد .
بەگوێرەی نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران، سودانی جەختی لەوە کردەوە کە ڕێککەوتنەکە دەبێتە هۆی چارەسەرێکی بەردەوام بۆ قەیرانی ئاو لە عێراق، لە ڕێگەی پاکێجێک لە پرۆژەی هاوبەشی بەرفراوانەوە لە كەرتەكەدا.
ڕۆژی 22ی نیسان ساڵی 2024، هەر یەك لە سودانی و ڕەجەب تەیب ئەردۆگانی سەرۆكی توركیا لە بەغدا رێككەوتنێكی 10 ساڵییان لە بواری ئاودا واژۆكرد بۆ جێبەجێكردنی چەند پڕۆژەیەكی هاوبەش كە پەیوەندی بە باشكردنی بەڕێوەبردنی ئاو لە هەردو ڕوباری دیجلە و فوڕات هەیە، هاوكات بۆ گۆڕینەوەی ئەزمون لە بواری سیستمی ئاودێری نوێ.
|