دابەشکردنی مووچەی مانگی11 لە بەغدا دەستیپێکرد
نهانیوز-هەواڵەکان
دەستەی گشتی خانەنشینی عێراق تەواوبونی ڕێکارەکانی خەرجکردنی خانەنشینی بۆ مانگی11ی ئه‌مساڵ ڕاگەیاند وداوا لە مووچەخۆران دەکرێت سەردانی بانکی رەسید بکەن بۆ وەرگرتنی مووچەکانیان.
ئەمرۆ یەکشەممە 2ی تشرینی دووەمی 2025 بانکی ڕەشید له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا داوای لە سەرجەم به‌شداربوانی بانكه‌كه کردوە بۆ وەرگرتنی شایستە داراییەکانیان سەردانی لق و ناوەندەکانی پارەدانی ئەلیکترۆنی بکەن.
دەستەی گشتی خانەنشینی عێراق ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه تەواوبونی ڕێکارەکانی خەرجکردنی خانەنشینی بۆ مانگی11ی ئه‌مساڵ ڕاگەیاند.
دابه‌شكردنی موچه‌ی مانگی 11ی 2025 له لایه‌ن وه‌زاره‌تی دارایی عێراقه‌وه له‌كاتێكدایه كه تائێستا موچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان موچه‌ی مانگه‌كانی 9و 10ی ئه‌مساڵیان وه‌رنه‌گرتوه و هیچ واده‌یه‌كیش بۆ وه‌رگرتنی ئه‌و موچانه دیاری نه‌كراوه.
|