نێردەی تایبەتی ئەمریکا بۆ عێراق پەیامێکی بڵاوکردەوە
نهانیوز-هەواڵەکان
نێردەی سەرۆکی ئەمریکا بۆ عێراق یەکەمین پەیامی دوای دەستبەکاربوونی بڵاوکردەوە و دەڵێت" بەهەوڵەکانی سەرۆکی وڵاتەکەی، عێراق دووبارە بۆ گۆڕەپانە هەرێمیی و نێودەوڵەتییەکان گەڕاوەتەوە".
یەکشەممە 2ی تشرینی دوەم مارک ساڤایا، نێردەی سەرۆکی ئەمریکا بۆ عێراق لە هەژماری خۆی لە تۆڕی ئێکس وێنەیەکی ئاڵای عێراق و ئەمریکای بڵاوکردووەتەوە و نووسیویەتی، "بەهۆی سەرکردایەتی دانایانەی سەرۆک دۆناڵد ترەمپەوە، عێراق بۆ گۆڕەپانەکە گەڕایەوە و منیش ئێستا لەسەر کارەکەمم، با دووبارە و سەرلەنوێ عێراق گەورە بکەینەوە".
بەگوێرەی چەند ڕاپۆرتێکی رۆژنامەوانییش لە بەغداوە، یەکێک لە ئەرکەکانی مارک ساڤایا، نێردەی دۆناڵد ترەمپ بۆ عێراق، دوورخستنەوەی هەر لایەنێکی نزیک لە ئێرانە لە حکومەتی داهاتوودا، بەتایبەتی گرووپە چەکدارەکانی نزیک لە ئێران.
ئەوەش لە کاتێکدایە کە پێشتریش رۆژنامەیەکی بەناوبانگی ئێرانی ئاشکرای کردبوو کە نوێنەری ئەمریکا فشاری بۆ سەر بەرپرسانی باڵای عێراق کردوە بۆ دورکەوتنەوە لە ئێران و تەنانەت جەختیشی کردوەتەوە کە پێویستە حەوت پۆستی سەرۆکایەتی و وەزارەتی عێراق بە هاوئاهەنگی لەگەڵ ئەمریکا دەستنیشان بکرێن.
|