سودانی له‌كۆبونه‌وه‌ی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی كرایه ده‌ره‌وه
نها نیوز - هەواڵەکان
سه‌رانی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگیی شیعه‌كانی عێراق به‌بێ به‌شداریپێكردنی محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆك وه‌زیران كۆبونه‌وه.
ئەمڕۆ سه‌رانی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی دوا کۆبوونەوەی خۆی گرێدا، بەڵام بانگهێشتی سودانی نه‌كردووە.
لەوبارەیەوە جاسم حه‌ریری، مامۆستای زانستیی سیاسی له‌میدیا عێراقییه‌كانی راگه‌یاند "ئاماده‌نه‌بوونی سودانی له‌دوا كۆبوونه‌وه‌ی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی ته‌نیا پرسێكی پرۆتۆكۆلی تێپه‌ڕ نییه، به‌ڵكو كۆمه‌ڵێك ئاماژه‌و ره‌هه‌ندی قوڵی سیاسی له‌خۆگرتووە، به‌تایبه‌تیش له‌سه‌روبه‌ندی هه‌ڵبژاردن و كاریگه‌ری راسته‌وخۆی دۆخی ناوچه‌كه بۆ سه‌ر كاروباری ناوخۆی ئه‌م وڵاته".
حه‌ریری وتیشی "سودانی ده‌یه‌وێت واپیشانیبدات بڕیاره حكومییه‌كانی سه‌ربه‌خۆن و له‌ده‌ره‌وه‌ی كاریگه‌ری لایه‌نه سیاسییه‌كانه و له‌هه‌مان كاتیش‌دا ده‌یه‌وێت هاوسه‌نگی له‌نێوان فشاری ناوخۆیی و ئاڵنگاری ده‌ره‌كی دابنێت".
هەر بە وتەی ئه‌و مامۆستایه‌ی زانكۆیە، دوور كه‌وتنه‌وه‌ی هه‌ڵوێسته‌كانی نێوان سودانی و هێزه‌كانی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی ده‌رگا له‌به‌رده‌م كۆمه‌ڵێك ئاڵنگاری گه‌وره‌تر بۆ حكومه‌تی داهاتووی عێراق ده‌خاته سه‌ر پشت.
|