نوری مالیکی هەرەشە دەکات
نها نیوز – هەواڵەکان
سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا بە پەیامێکی هەرەشە ئامێز دەرکەوت ورایگەیاند، ئەگەر ببم بە سەرۆك وەزیرانی داهاتوو یەكەم كارم لێپرسینەوە دەبێت لەوانەی گومانی گەندەڵیان لەسەرە.دەشڵێت " ئەوە خەیاڵە پێمان وایە بەدەستهێنانی پۆستی سەرۆک وەزیران پەیوەستە بە ژمارەی کورسییەکانيەوە، پێکهێنانی حکومەتی داهاتوو قورس دەبێت."
سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا، لە چاوپێكەوتنێكی تەلەفیزیۆنیدا رایگەیاند، ئەوەی پێیوابێت سەرۆك وەزیرانی عێراق بە ژمارەی كورسییەكانی دیاریدەكرێت لە خەیاڵدا دەژی.
وتیشی " ئامادەم خۆم بۆ پۆستی سەرۆک وەزیرانی حکومەتی داهاتوو کاندید بكەم، ئەوەش بەندە بە دیدگای چوارچێوەی هەماهەنگی."
ئاشکراشیکرد "دەستنیشانكردنی سەرۆک وەزیران پەیوەیست نییە بە ئاستی سەرکەوتنی لە هەڵبژاردن و ئامادەیشم بۆ خۆکاندیدکردن بۆ پۆستی سەرۆک وەزیران بۆ ئەوە بووە گوڕوتین بد ەم بە هەڵبژاردنەكان".
مالیکی داواشدەکات، پەیوەندی هێزەکانی حەشدی شەعبی لەگەڵ لایەنە سیاسییەکان بپچڕێنن و سوپاو حەشد پێویستیان بە رێكخستنەوە هەیە.
|