عێڕاق

محەمەد شیاع سودانی بڕیارێکی گرنگ دەردەکات

نهانیوز-هەواڵەکان

سەرۆکوەزیرانی عێراق بەنیازە گۆڕانکاریی فراوان لە سەرکردە سەربازی و ئەمنییەکاندا بکات و لەو پەیوەندییەدا ڕەزامەندیی  لەسەر خانەنشینکردنی ژمارەیەک لە سەرکردە سەربازییەکانی "ڕیزبەندی یەکەم" داوە.

بەگوێرەی میدیا عێراقییەکان، محەمەد شیاع سودانی گۆڕانکاری لە ژمارەیەک سەرکردە سەربازییەکانی وڵاتەکەدا دەکات و بەو پێیە قەیس محەممەداوی، جێگری فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان، بەهۆی تەمەنی یاساییەوە، خانەنشین دەکرێت و هەر یەکە لە محەممەد بەیاتی، ئەحمەد داود خەفاجی، جەبار نەعیمە تائیی و عیماد زوهێری بۆ جێگرەوەی  پێشنیاز کراون.

 بە گوێرەی زانیارییەکان هەروەها پۆستی سەرۆکی ئەرکانی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان کە ئێستا حامد عەبدولسەمەد بەدەستییەوەیە و پشکی پێکهاتەی سوننەیە و لەوەتەی ئەو فەرماندەییە دامەزراوە ئەو پۆستەی وەرگرتووە، ئێستا نومان زوبەیعی و رەعد بەشیر و عەبدوڵڵا رەمەزان عەتییە وەک سێ کاندیدی بەهێز بۆ وەرگرتنی ئەو پۆستە پێشنیاز کراوەن.

ئەوەش لە کاتێکدایە کە پێشتریش محەمەد شیاع سودانی لەبارەی چەکدانانی گرووپە چەکدارە شیعەکانی عێراق لە پەیامێکدا وتویەتی "ئەو بابەتە پەیوەندی بەکشانەوەی تەواوەتی هێزەکانی ئەمریکا و هاوپەیمانانەوە هەیە لە خاکی عێراق".

 
3کاتژمێر پێش ئێستا
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.