عێڕاق

سەرکردەیەک بە پەیامێک عێراق دەهەژێنێت

نهانیوز-هەواڵەکان

سەرۆکی رەوتی سەدر جەختی لە بایکۆتی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق کردەوە.

سێشەممە 4ی تشرینی دوەم موقتەدا سەدر سەرۆکی رەوتی سەدر لە پەیامێکدا بە پشتبەست بە ئایەتێكی قورئان و بە پەنجەمۆری خۆیەوە جەتیكردەوە لەسەر بایكۆتی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی عێراق، كە بڕیارە 11ی ئەم مانگە بەڕێوەبچێت. 

ئەوەش لە کاتێکدایە کە سەدر براوەی یەكەمی هەڵبژاردنی خولی پێنجەمی پەرلەمانی عێراق بوو كە لە ئۆكتۆبەری 2021دا بەڕێوەچوو، لەكۆی 329 كورسی پەرلەمان (73) كورسی بردەوە و دواتر بەهۆی بێئومێدبوونییەوە هەر (73) پەرلەمانتارەكەی خۆی لە پەرلەمان كشاندەوە و لە پرۆسەی سیاسی عێراق كشایەوە.

 
6کاتژمێر پێش ئێستا
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.