زەنگی مەترسی لە عێراق لێدرا
نها نیوز – هەواڵەکان
سیاسەتمەدارێکی کورد رایگەیاند، عێراق دەکەوێتە ژێر فشاری قورسی ئێران و ئەمەریکاوە و واشنتۆن دەیەوێت کۆتایی بە میلیشیا شیعەکان بهێنێت.
د. مەحمود عوسمان، سیاسەتمەداری کورد بە پەنجەرەی وت "ئەگەر ئەمەریکا و ئێران ڕێکنەکەون، حکومەتی داهاتووی عێراق دەکەوێتە ژێر فشاری قورسی هەردوولایانەوە، چونکە ئەمەریکا نەمانی میلیشیاکانی دەوێت و ئێرانیش پاڵپشتییان دەکات".
ئاماژەی بەوەشکرد، تاڕادەیەک ئەمەریکا لە سودانی ڕازییە، چونکە زۆر ملی بۆ ئێران نەداوە، بەڵام هەڵبژاردن شێوازی ململانێکان زیاتر ڕوون دەکاتەوە.
|