عێڕاق

سودانی بڕیارێکی لەناوکاوی دا

نها نیوز - هەواڵەکان

سەرۆک وەزیرانی عێراق لەبارەی گرووپە چەکدارە شیعەکانەوە ئاماژە بەوە دەکات، کە دەبێت هەموو هێزەکانی ئەمریکا و هاوپەیمانان دەربچن لە وڵاتەکەی. 

محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق لەبارەی چەکدانانی گرووپە چەکدارە شیعەکانی عێراق لە پەیامێکدا وتویەتی "ئەو بابەتە پەیوەندی بەکشانەوەی تەواوەتی هێزەکانی ئەمریکا و هاوپەیمانانەوە هەیە لە خاکی عێراق".

سودانی وتوشیەتی "هەموو لایەنەکانی عێراق کۆدەنگیمان هەیە لەسەر ئەوەی پێویستە چەک لەدەرەوەی دەوڵەت و دامەزراوەکانیەوە نەمێنێت".

ئاماژەی بەوەشکردووە، پێویستە چەک لە دەرەوەی دەوڵەت نەمێنێت و گرووپە چەکدارەکان تێکەڵی دانەزراوە ئەمنیەکان بکرێن.

ئەوەیش لەکاتێکدایە، بەردەوام بەرپرسانی ئەمریکا و لەم رۆژانەی رابردووشدا مارک ساڤایا نوێنەری ترەمپ بۆ عێراق داوای کۆتایی هاتن و هەڵوەشاندنەوەی گرووپە چەکدارەکانی عێراق دەکات و رایگەیاند، شوێنێک بۆ ئەو گرووپانە نیەو نەماوە.
9کاتژمێر پێش ئێستا
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.