تەرمی گەنجێک بە خنکاوی دۆزرایەوە
نها نیوز - هەواڵەکان
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی زاخۆ رایدەگەیەنێت، پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی، گەنجێکی تەمەن 18 ساڵ لە رووباری خابیردا خنکاوە و دواتر لەلایەن تیمەکانی ژێرئاویی بەرگریی شارستانی زاخۆوە تەرمەکەی دۆزراوەتەوە.
ئاماژە بەوەش کراوە، ئەو گەنجە تەمەنی 18 ساڵە و خەڵکی موسڵ بووە و تەرمەکەی لەلایەن تیمی ژێرئاویی بەرگریی شارستانی زاخۆوە دۆزرایەوە و رەوانەی پزیشکی دادی زاخۆ کرا.
|