وادەی یەكەم شەپۆلی بارانبارین لە هەرێم ئاشکرابوو
نها نیوز – هەواڵەکان
بەگوێرەی وتەی شارەزایەکی کەشناسی، لە كۆتاییەكانی ئەم مانگە و مانگی داهاتووشدا چەند شەپۆلێكی باران بارین روو لە ناوچە جیاجیاكانی هەرێمی كوردستان دەكات.
سیروان ساڵح، شارەزای كەشناسی بە میدکانی راگەیاند "ئەگەر هەیە چەندین زریان و بارانی باش لە کۆتایی ئەم مانگە و سەرەتای مانگی 10 کەنارەکانی باشووری نیمچە دورگەی عەرەب بگرێتەوە، ئەمەش نیشانەیەکی زۆرباشە بۆ وەرزی دابارینی ئەمساڵی ناوچەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان بۆ نیوەی دووەمی مانگی داهاتوو".
ناوبراو ئاماژەی بەوەشدا "دوو شەپۆلی بارانی لاواز بۆ نیوەی دووەمی ئەم مانگە دروستبووە و پێشبینیی چەند شەپۆلێکی باش دەکەین بۆ نیوەی دووەمی مانگی داهاتوو.
|