قوباد تاڵەبانی لەبارەی سەردانەکەی پزیشکیانەوە پەیامێکی بڵاوکردەوە
نها نیوز – هەواڵەکان
قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکیدا لەبارەی سەردانەکەی ئەمڕۆی مەسعود پزیشکیان، سەرۆک کۆماری ئێران بۆ هەرێمی کوردستان، جەختی لە بەرەوپێشبردنی زیاتری "پەیوەندییە مێژووییەکەی نێوان هەرێمی کوردستان و یەکێتی لەگەڵ کۆماری ئیسلامیی ئێران" کردەوە.
دەقی پەیامەکەی قوباد تاڵەبانی
سەردانی بەڕێز دکتۆر مەسعود پزشکیان، سەرۆک کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ سلێمانی و بەسەرکردنەوەی مەزاری سەرۆک مام جەلال، جەختکردنەوەیە لە بەردەوامی و بەرەوپێشبردنی زیاتری ئەو پەیوەندییە مێژووییەی نێوان هەرێمی کوردستان و یەکێتی لەگەڵ کۆماری ئیسلامی ئێران کە جەنابی سەرۆک مام جەلال بەردی بناغەکەی داناوە.
زۆر خۆشحاڵ بووم کە بە یاوەری سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتی و ئەندامانی مەکتەبی سیاسی، پێشوازیمان کرد لە جەنابی سەرۆک کۆماری ئیسلامیی ئێران. سەردانی بەڕێزیان بۆ کوردستان و سلێمانی، دەرفەتێکی مێژووییە بۆ پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و کۆماری ئیسلامی ئێران لە بوارە جیاوازەکاندا.
قوباد تاڵەبانی
|