کوردستان

یەکێتی: مەلا بەختیار یەکێتی نییە تا وەک یەکێتی بیناسێنین

نها نیوز – هەواڵەکان
دوای ئەوەی ئەمڕۆ لەلایەن مەکتەبی دارایی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانەوە بڕیاردرا سەرجەم ئەو موڵکانەی سەر بە دارایی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بوون لە مەلا بەختیار بسەندرێتەوە، ناوبراو چەند هەڵوێستێکی دژ بە یەکێتی راگەیاند.

سەرچاوەیەکی باڵا لەناو یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان تایبەت بە نها نیوز-ی وت "مەلا بەختیار یەکێتی نییە تا وەکو یەکێتی بیناسێنین، بۆیە ماوەیەکە دژ بە بەرژەوەندییەکانی یەکێتی کار دەکات".

ئەو سەرچاوەیە وتیشی "یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، بەر لە هەموو شت بیر لە بەرژەوەندییەکانی خۆی و دەستکەوتەکانی و خوێنی شەهیدان دەکاتەوە، بیر لە بەرژەوەندیی کەسێتی ناکاتەوە، لەو سۆنگەیەوە ئێمە باوەڕمان بەوە هەیە کە دەبێت بە یەکڕیزی کاربکەین بۆ سەرخستنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە هەڵبژاردنێکی چارەنوسسازدا".

دوای ئەوەی ماوەیەکە دژ بە بەرژەوەندییەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کاردەکات، ئەمڕۆ مەکتەبی دارایی یەکێتی بڕیاریدا سەرجەم ئەو موڵکانەی سەر بە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانن، لە مەلا بەختیار بسەندرێتەوە.
 
2024-09-05
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.