پەیامێک لە دامەزراوەی دارایی یەکێتییەوە لەبارەی بارەگای دامەزراوەی چاودێر
نها نیوز - هەواڵەکان
بەپێی زانیارییەکانی نها، ئەمڕۆ پێنجشەممە، هێزێکی کۆماندۆی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە قەزای خانەقین، دەستیگرت بەسەر بارەگای دامەزراوەی چاودێر و گەڕێندرایەوە بۆ یەکێتی.
دامەزراوەی دارایی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پەیامێکی لەبارەی بارەگای دامەزراوەی چاودێر بڵاوکردەوە و تێیدا جەخت دەکاتەوە "بارەگای دامەزراوەی چاودێر کە موڵکی یەکێتییەو وەرگیراوەتەوە".
دەقی پەیامەکە:
بارەگای دامەزراوەی چاودێر کە موڵکی یەکێتییەو سەرجەم پێداویستییەکانی لەلایەن دامەزراوەی داراییەوە دابینکرابوو کە ئێستا لێپرسراوەکەی پەیوەندی بە یەکێتییەوە نەماوە، وەرگیراوەتە و بەکاردەهێنرێت بۆ راپەڕاندی ئەرکە رێکخراوەییەکان و شوێنەکە تەرخاندەکرێت بۆ دامەزراوەیەکی تر کە خزمەت بە بەرژەوەندی گشتی و گەشەپێدانی سلێمانی و خەڵکەکەی بکات.
دامەزراوەی دارایی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
|