کوردستان

جەبار یاوەر: عێراق دەتوانێت سکاڵا لەسەر تورکیا تۆماربکات

نها نیوز – هەواڵەکان

بەپێی وتەی جەبار یاوەر ئەمینداری پێشووی وەزارەتی پێشمەرگە، عێراق بەگوێرەی یاسا نێودەوڵەتییەکان دەتوانێت سکاڵا لەسەر تورکیا تۆماربکات، چونکە 40 کیلۆمەتر هاتووەتە ناو خاکەکەیەوە.

جەبار یاوەر، ئەمینداری پێشووی وەزارەتی پێشمەرگە لە دیدارێکدا بەمیدیای یەکێتی وت "عێراق دەتوانێت بەگوێرەى یاسا نێودەوڵەتییەکان بێدەنگ نەبێت لەئاست پێشێلکارییەکانى تورکیا و داواى لێبکات ئاسمانى وڵاتەکەى پێشێل نەکات".

وتیشى "یاخود عێراق دەتوانێت بەگفتوگۆ لەگەڵیدا بگاتە رێککەوتن، بەڵام بێدەنگییەکى تەواو لە عێراق هەیە لە ئاست سوپاى تورکیا کە ئەوەش پێشێلکردنى مافەکانى مرۆڤە".

ئەمینداری پێشووی وەزارەتی پێشمەرگە ئاشکراشیکرد "ئێستا سوپاى تورکیا بەنزیکەى 40  کیلۆمەتر هاتووەتە ناو خاکى هەرێمى کوردستانەوە و زیاتر لە 80 بنکەى سەربازیى دامەزراندووە".
 
2024-09-05
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.