کوردستان

له‌ناو بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان ناكۆكى دروستبوو

نها نیوز - هەواڵەکان

وا بڕیاربوو ئەمڕۆ بزووتنەوەی گۆڕان بۆ هەڵبژاردنی دەستەی سەرۆکایەتیی بزوتنەوەکە کۆببێتەوە، بەڵام بەهۆی ناکۆکییەوەکانەوە کۆبونەوەکە بۆ کاتێکی نادیار دواخراوه‌.

سەرچاوەیەک لە جڤاتی گشتیی بزووتنەوەی گۆڕانه‌وه‌ بە میدیای نزیک لە پارتی راگەیاندووە "بەهۆی ناکۆکییەکانی نێوان دوو ئاراستەی جیاواز لەنێوان سەرکردەکانی بزوتنەوەکەوە کۆبونەوەی جڤاتی گشتیی بزوتنەوەی گۆڕان بۆ هەڵبژاردنی دەستەی سەرۆکایەتیی بزوتنەوەکە دواخرا".

وتوشیەتی "دیارنییە ئایا کۆبونەوەکەی جڤاتی گشتی، سەرەتای هەفتەی داهاتوو بۆ هەڵبژاردنی رێکخەری نوێ ‌و خانەی راپەڕاندن بەڕێوەدەچێت یاخود نا؟".

هەر بەگوێرەی وتەی ئەو سەرچاوەیەی نێو گۆڕان، ئەگەر ئەمڕۆ کۆبونەوەی جڤاتی گشتیی بەڕێوەبچوایە، دەستەی سەرۆکایەتیی هەڵدەبژێردران کە لەسێ کەس پێکدێن، ئەوانیش هەریەک لەسەرۆکی جڤاتی گشتی، سکرتێری جڤاتی گشتی‌ و کەسێک بۆ کاروباری کارگێڕی بۆ ئەوەی جڤاتی نیشتمانی راسپێردرێت بۆ راپەڕاندنی کارەکان.
 
2024-09-05
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.