کوردستان

بافڵ تاڵەبانی لەگەڵ لوقمان وەردی و سالار مەحمود کۆبووەوە

نها نیوز – هەواڵەکان
بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دەباشان لەگەڵ لوقمان وەردی و سالار مەحمود، لێپرسراوانی مەڵبەندەکانی راپەڕین و گەرمیان کۆبووەوە.

بەپێی راگەیەندراوی نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆکی یەکێتی "لەکۆبوونەوەکەدا دوایین ئامادەکارییەکانی یەکێتی لەو سنوورانە بۆ هەڵبژاردن تاوتوێکران و جەخت لە یەکخستنی هەوڵەکان کرایەوە لەپێناو بەدیهێنانی ئامانجەکانی یەکێتی و هێنانەکەی ‌حوکمڕانییەکی تەندروست".

ئەوەش خراوەتە روو "لە درێژەی کۆبوونەوەکەدا سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی مێژووی پڕ لە سەروەری و شانازیی سنوورەکانی گەرمیان و راپەڕینی وەبیرهێنایەوە و ئاماژەی بەوەشكرد، ئێمە قەرزاری خەڵکی ئەو ناوچانەین و سەروەرییەکانمان لەسەر دەستی ئەوان تۆمارکراوە، بۆیە پێویستە ئەو خزمەتەی لەو سنوورانە پێشکەشدەکرێت چەند هێندەی ئەو قوربانییانە بێت کە بەخشیوویانە لەپێناو کوردستان. وتیشی، هەموو ئەندامێکی یەکێتی لەخزمەت خەڵکی ئەو سنوورانەدایە و هەموو ئۆرگانەکانمان بە روویاندا کراوەن، ئێمە دڵسۆزیی ئەوان لەیادناکەین و خزمەتکردنیان بەرپرسیارێتییەکە هەرگیز پشتی تێناکەین".

لەبارەی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن و گرنگیی پرۆسەکە، بافڵ جەلال تاڵەبانی رایگەیاند "هەرێمەکەمان لەبەردەم گۆڕانکاریی ریشەیی و هێنانەکایەی ‌قۆناغێکی نوێی ‌حوکمڕانیدایە، بۆیە پێویستە هەموو هەوڵەکان لەو چوارچێوەیە و لەپێناو بەدیهێنانی ئەو ئامانجانەدا بێت".
 
2024-09-04
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.