کوردستان

قائیمقامی دوکان: یەکێک لەوانەی گیانیانلەدەستداوە خەڵکی رانیەیە

نها نیوز - هەواڵەکان

پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ، لەسەر رێگەى ناحیەى خەلەکانى سەر بە شارۆچکەى دوکان، بە فڕۆکە ئۆتۆمبێلێک کرایە ئامانج.
لەوبارەیەوە سیروان سەرحەد، قائیمقامى دوکان دەڵێت، لە بۆردوومانەکەدا سێ کەس گیانیانلەدەستداوە.
دەشڵێت "مۆڵەتێکی شۆفێریمان لە ناو ئۆتۆمبێلەکەدا دۆزیوەتەوە بەگوێرەی زانیاری سەر مۆڵەتەکە بێت یەکێک لە سەرنشینەکان خەڵکی رانیەیە".

2024-09-04
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.