کوردستان

بافڵ تاڵەبانی سەردانی د. فوئاد مەعسومی کرد

نها نیوز – هەواڵەکان
بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە سلێمانی سەردانی د. فوئاد مەعسوم، سەرۆککۆماری پێشووتری عێراق و ئەندامی دەستەی دامەزرێنەری یەکێتیی کرد.

لە دیدارەکەدا، بافڵ تاڵەبانی خۆشحاڵیی خۆی بۆ باشتربوونی دۆخی تەندروستیی د. فوئاد مەعسوم دەربڕی و ستایشی رۆڵی مێژوویی و کاریگەری ناوبراوی کرد لە بزووتنەوەی رزگاریخوازی گەلی کورد.

سەرۆکی یەکێتی رایگەیاند "یەکێتی بە وەفادارییەوە لە خەبات و ماندووبوونی ئێوە دەڕوانێت، ئێوە سەرمایەیەکی گەورەن بۆ ئێمە و هەوڵەکانتان لەپێناو سەرفرازیی کوردستان و بونیادنانی عێراقی نوێدا مایەی شانازییە".

بافڵ تاڵەبانی ئاماژەی بەوەشکرد "یەکێتی بە پشتیوانیی خەڵکی کوردستان و تێکۆشەرەکانی، درێژە بە سیاسەتی حەکیمانەی سەرۆک مام جەلال دەدات، ئێوەش کە هاوڕێ و هاوخەباتی مام بوون، پاڵپشتی و پشتیوانیی ئێوە بەرز دەنرخێنین و بەشوێنپێی ئێوەدا هەنگاو بۆ بونیادنانی داهاتوویەکی گەشتر و کوردستانێکی ئاوەدانتر دەنێین".
 
2024-09-04
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.