کوردستان

قوباد تاڵەبانی پێشوازیکرد لە باڵیۆزی هیندستان لە عێراق

نها نیوز – هەواڵەکان
قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێم پێشوازیکرد لە پراشانت پیسێ، باڵیۆزی هیندستان لە عێراق.

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیران لە میانی کۆبوونەوەیدا لەگەڵ باڵیۆزی هیندستان لە عێراق رایگەیاند "پراشانت پیسێ، باڵیۆزی هیندستان لە عێراق رۆڵێکی گرنگی بینیوە لە بەهێزترکردنی پەیوەندییەکانی هیندستان لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان".

وتیشى "ئەمڕۆ بەبۆنەی کۆتاییهاتنی ئەرکەکەی، پراشانت پیسێ بۆ ماڵئاوایی سەردانی کردین، سوپاسم کرد، کە لە ماوەکانی رابردوودا لە پرسی ناردنی خوێندکاران و فێرخوازانی هەرێم بۆ وڵاتی هیندستان زۆر هاوکارمان بووە و هیوای سەرکەوتنیشم بۆ خواست لە ئەرکی داهاتوویدا".
 
2024-09-03
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.