کوردستان

قوباد تاڵەبانی و باڵیۆزی نوێی تورکیا لە عێراق کۆبوونەوە

نها نیوز – هەواڵەکان
ئەمڕۆ، قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێم و ئەنیل بۆرا ئینان باڵیۆزی نوێی تورکیا لە عێراق کۆبوونەوە و لەمبارەیەوە، قوباد تاڵەبانی لە فەیسبوکی خۆی راگەیەندراوێکی بڵاوکردووەتەوە.

لە راگەیەندراوەکەی جێگری سەرۆک وەزیراندا هاتووە "ئەمڕۆ لە کۆبوونەوەم لەگەڵ ئەنیل بۆرا ئینان، باڵیۆزی نوێی تورکیا لە عێراق، پیرۆزبایی دەستبەکاربوونیم لە ئەرکە نوێیەکەیدا لێ کرد و هیوامان خواست پەیوەندییەکانی تورکیا لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان بە شێوەیەکی تەندروست بەرەوپێشچوونی زیاتر بەخۆیەوە ببینێت".

نوسیویشیەتی :لە هەمان کاتیشدا جەختمان کردەوە لەسەر چارەسەرکردنی کێشەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی و کردنەوەی ئاسمانی تورکیا بەڕووی گەشتەکانی ئەو فڕۆکەخانەیەدا".
 
2024-09-03
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.