کوردستان

لە سلێمانی چەند پرۆژەیەک جێبەجێدەکرێن

نها نیوز – هەواڵەکان
ئەندامێکی فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، کۆمەڵێک پڕۆژەی زۆر بۆ پارێزگای سلێمانی دەکەونە بواری جێبەجێکردنەوە کە سەرجەمیان لەلایەن وەزارەتی پلاندانانی عێراقەوە خەرجییەکەیان بۆدابینکراوە.

د. بڕیار ڕەشید ئەندامی فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق بە وێبسایتی فەرمیی یەکێتیی راگەیاند "ئەمڕۆ سێشەممە 3ـی 9ـی 2024، سەردانی وەزارەتی پلاندانانی عێراقمان کرد و لەگەڵ محەمەد داود بەڕێوبەری سندوقی کۆمەڵایەتی بۆ پەرەپێدان گفتوگۆمان کرد، دوای بەدواداچونی بەردەواممان لە وەزارەتی پلاندانانی عێراق بۆ خەرجکردنی بودجەی سندوقی گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی بۆ پارێزگای سلێمانی، خۆشبەختانە ئەمڕۆ وەڵامی کۆتاییمان وەرگرت و بڕیار وایە لە ناوەڕاستی ئەم مانگەوە پرۆژەکان ڕابگەیەندرێت و بەسەرپەرشتی وەزارەتی پلاندانانی عێراق و پارێزگای سلێمانی بچنە بواری جێبەجێکردنەوە".

ئەو پڕۆژانەی کە دەچنە بواری جێبەجێکردنەوە بریتین لە؛

1-تۆری ئاو بۆ گوندی ژاڵە و یەکەی ئاو بۆ گوندی باشتە و گوندی باوزێ.
2-دروستکردنی بنکەی تەندروستی بۆ گوندی خان ڕەئوف، دروستکردنی یاریگا لە گوندی باشتە.
3-دروستکردنی بنکەی تەندروستی بۆ گوندی سورە قەڵات، دروستکردنی قوتابخانەی شەش پۆلی لە گوندی مالومە.
4-دروستکردنی دوو قوتابخانەی 9 پۆلی لە هەردوو گوندی شێخ لەنگەری گەورە وخواروو، دروستکردنی بنکەی تەندروستی شێخ لەنگەری خواروو.
5-دروستکردنی ڕێگەی گوندەکانی (شێخەڵمارێن، بیۆرین، نماولمە، چۆخماخ، سورە قەڵات).
6دروستکردنی ڕێگەی گوندەکانی (چاڵاوە، کانی مازوو، شێخ عەوداڵان، باوزێ) لەگەڵ دیواری ڕاگری گوندی هەڵەدن.
7-دروستکردنی تۆڕی ئاوی گوندەکانی (لفتی ئاغا، چاڵاوە، کانی مازوو، بەردەشانی سەروو، شێخ عەوداڵان).
8-دروستکردنی یاریگا لە گوندی شێخ عەوداڵان،لەگەڵ زیادکردنی 6 پۆل بۆ قوتابخانەی گوندەکە.
9-دروستکردنی تۆڕی ئاوی گوندەکانی (بانی شار، کۆڵانی خواروو، تاسڵوجە، مایندۆڵ، گامێش تەپە) لەگەڵ نۆژەنکردنەوەی تۆڕی ئاوی گوندی شیرە مەڕ.
10-دروستکردنی تۆڕی کارەبایی گوندی قەشقە.
11-دروستکردنی قوتابخانەیەکی 9 پۆلی لە گوندی شیرەمەڕ، لەگەڵ نوژەنکردنەوەی قوتابخانەی تاسڵوجـە.
12- دروستکردنی ڕێگەکانی گوندی (بانی شار، وێنە، مایندۆڵ، گامێش تەپە)
13-دروستکردنی ڕێگەیی خان ڕەئوف و ژاڵە.
 
2024-09-03
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.