کوردستان

هۆکاری مرداربوونەوەی نەورەسەکانی دوکان ئاشکرابوو

نها نیوز – هەواڵەکان

نیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی لە دەریاچەی دوکان کۆمەڵێک وێنەی نەورەسەکانی بڵاوکرایەوە و تیایدا ژمارەیەکیان مردارببوونەوە، سەبارەت بە هۆکاری لەناوچونیشیان شارەزایەکی بواری بەخێوکردنی ماسی ئاشکرای دەکات کە بەهۆی گۆڕانی کەشوهەواوە بووە.

ئاراس رەسوڵ، خاوەن پڕۆژەی بەخێوکردنی ماسی لە دەریاچەی دوکان لەوبارەیەوە دەڵێت "ئەمساڵ دوای تێپەڕبوونی ئەو شەپۆلی کەشوهەوایە بەتایبەت ئەم چەند رۆژەی رابردوو ناوچەکانی کوردستانی گرتەوە، گۆڕانی کەشوهەوا بەسەر دەریاچەی دوکانیشدا هاتووە، بەهۆیەوە نەخۆشی رووی لە نەورەسەکان کردووە کە (مردنی بە کۆمەڵی) پێدەوترێت و ئەمساڵ نەورەسەکانی گرتووەتەوە".

بەوتەی ئاراس رەسول بێت، بەگوێرەی ئەو پشکنینە سەرەتاییانەی کە لایەنە پەیوەندیدارەکان کردوویانە، پێیان وایە "ئەو نیشانانەی لەسەر جەستەی باڵندەکان دەرکەوتووە جۆرێکە لە ڤایرۆس لەنێو باڵندەکاندا بڵاوبووەتەوە".

شارەزاکەی بواری بەخێوکردنی ماسی لەبارەی هۆکاری مرداربوونەوەی ئەو ژمارە نەورەسەیە ئاشکراشیکرد "ئێمە بەپێی شارەزایی خۆمان هۆکاری مرداربوونەوەی نەورەسەکان بۆ گۆڕانی کەشوهەوا دەگەڕێنینەوە، ماوەی هەشت ساڵە لێرە ئیش دەکەین ئەمە یەکەمجارە گۆڕانکاریی کەشوهەوا روو لە نەورەسەکان بکات و رووداوی لەو جۆرە ببینین.

ئ.ز
 
2024-05-10
زیاتر...