کوردستان

ئێستا گەیشت.. کورسی کۆتاکان گەڕایەوە و هەڵبژاردنیش بۆ ساڵێکی دیکە دواخرا

نها نیوز – هەواڵەکان

دادگای‌ باڵای‌ فیدڕاڵی عێراق به‌شێك له‌ كورسی‌ كۆتاكان ده‌گەڕێنێتەوە‌ و ئەنجومەنی نوێنەرانیش بۆ ماوەی شەش مانگ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان درێژ دەکاتەوە.

سەبارەت بە ماوەی درێژکردنەوەی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، سه‌رچاوه‌یه‌كی‌ ئاگادار بۆ میدیاکان ئاشکرایکرد "ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌رانی‌ عێراق، ته‌مه‌نی‌ كۆمسیۆنی‌ باڵای‌ هه‌ڵبژاردنه‌كان بۆ ماوه‌ی‌ شه‌ش مانگ درێژ ده‌كاته‌وه‌ تا 7ی‌ كانوونی‌ دووه‌می‌ 2025".

سه‌رچاوه‌كه‌ ئاماژەی بەوەشدا "ده‌بێت له‌و ماوه‌یه‌دا هه‌ڵبژاردنی‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان ئه‌نجام بدرێت و كۆمسیۆنی‌ باڵای‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی‌ عێراق سه‌رپه‌رشتی‌ بكات.

هەر پەیوەست بە وادەی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی کوردستانەوە، سەرچاوەکە دوو کات بۆ ئەو وادەیە دەخاتە روو کە پێشنیاری‌ دوو كات هه‌یه‌ بۆ ئه‌نجامدانی‌ هه‌ڵبژاردنی‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان، یه‌كه‌میان 15ی‌ ئه‌یلول(9)ی‌ 2024 یاخود ناوه‌ڕاستی‌ مانگی تشرینی‌ دووه‌م (11)ی‌ 2024.

به‌پێی‌ زانیارییه‌كانی‌ سه‌رچاوه‌كه‌، له‌لایه‌ن دادگای‌ باڵای‌ فیدڕاڵیشه‌وه‌ له‌سه‌ر سكاڵاكه‌ی‌ مه‌سرور بارزانی‌ سه‌رۆكی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم ده‌ستكاری‌ ژماره‌ی‌ كورسییه‌كانی‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان ناكرێت كه‌ پێشتر بڕیاری‌ لێدرا كه‌ له‌ 111 كورسییه‌وه‌ كه‌مبكرێته‌وه‌ بۆ 100 كورسی‌.

سه‌رچاوه‌كه‌ دەشڵێت "ژماره‌ی‌ كورسییه‌كانی‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان هه‌ر 100 كورسی‌ ده‌بێت، به‌ڵام پێنج كورسی‌ ده‌درێته‌ پێكهاته‌ی‌ مه‌سیحی‌، به‌جۆرێك له‌ سلێمانی‌ دوو كورسی‌، له‌ هه‌ولێر دوو كورسی‌ و له‌ شاری‌ دهۆكیش یه‌ك كورسی‌.

وێڕای ئەوەی 10ی حوزەیرانی 2024، وه‌ك واده‌ی به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان له‌لایه‌ن نێچیرڤان بارزانی‌ سه‌رۆكی‌ هه‌رێمه‌وه‌ دیاریكرا، به‌ڵام دادگای‌ فیدڕاڵی له‌سه‌ر سكاڵایه‌كی‌ مه‌سرور بارزانی‌ سه‌رۆكی‌ حكومه‌تی‌ کاربەڕێکەری هه‌رێم له‌ دژی‌ كۆمسیۆنی‌ باڵای‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی‌ عێراق، كاره‌كانی كۆمسیۆنی تایبه‌ت به‌ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستانی، تا یه‌كلاییكردنە‌وه‌ی سكاڵاكه‌ راگرت.

ئ.ز

 
2024-05-10
زیاتر...