کوردستان

قوباد تاڵه‌بانى نیگه‌رانیه‌كانى یه‌كێتى به‌ ئه‌مریكا گه‌یاند

نها نیوز ـ هه‌واڵه‌كان

قوباد تاڵه‌بانى له‌ كۆبوونه‌وه‌ى له‌ گه‌ڵ به‌رپرسێكى باڵاى ئه‌مریكا نیگه‌رانى خۆیى ‌و یه‌كێتى نیشتمانى كوردستانى راگه‌یاند له‌ هه‌وڵه‌كان بۆ دواخستنى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان، ده‌شڵێت:"پێگەی هەرێم و دامەزراوەکانی دەگەیەنێت و داهاتووی وڵاتەکەمان دەخاتە بەردەم چارەنووسێکی نادیارەوە".

قوباد تاڵه‌بانى جێگرى سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێم له‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا له‌ گه‌ڵ عەزرا زییا، بریکاری وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا بۆ کاروباری ئاسایشی سڤیل و دیموکراسی و مافەکانی مرۆڤ رایگه‌یاند:"لە پەرۆشیمانەوە بۆ داهاتووی هەرێم، نیگەرانین لە هەموو ئەو هەوڵ و هەنگاوانەی بە مەبەستی دواخستن و پەکخستنی پرۆسەی هەڵبژاردن دەنرێن، چونکە زیانی قەرەبوونەکراو بە پێگەی هەرێم و دامەزراوەکانی دەگەیەنێت و داهاتووی وڵاتەکەمان دەخاتە بەردەم چارەنووسێکی نادیارەوە".

تاڵه‌بانى نوسیوویه‌تى:"گفتوگۆمان کرد لەبارەی پرسەکانی هەڵبژاردن، لەهەمانکاتیشدا جەختمان لە باوەڕ و پرەنسیپی نەگۆڕی ژیانی سیاسی خۆمان کرد کە نەک تەنها ئامادەنین یەک هەنگاو لەو پرەنسیپ و بەهایانە پاشەکشە بکەین، بەڵکو بەردەوام هەوڵ دەدەین دۆخی ئازادی رۆژنامەوانی و مافی مرۆڤ لەهەرێمی کوردستاندا باشتر بکەین و بەهەموو هێزمانەوە بەڕووی توندوتیژی دژی ژنان دەوەستینەوە".







2024-05-09
زیاتر...