تایبەتمەندییەکی نوێ بۆ ڤایبەر و واتس ئەپ
ئاژانسی نھا: بەشی ھەمەڕەنگ
ھەردوو تۆڕی کۆمەڵایەتی ڤایبەر و واتس ئەپ، نوێترین تایبەتمەندییان بۆ بەکارھێنەرانی بەردەست کرد.
بەپێی ھەواڵی میدیا جیھانییەکان، ھەریەکە لە ڤایبەر و واتس ئەپ، تایبەتمەندی Dark mode، بەردەست کرد، لە ئێستاد ڤایبەر تەنھا بۆ بەکارھێنەری ئایفۆنی کارا کردووە، واتس ئەپیش بۆ بەشێک لە بەکارھێنەرانی لە ماوەیەکی نزیکدا بۆ سەرجەم بەکارھێنەران کارا دەبێت.
دارک مۆد، واتە دۆخی روناکی و تاریکیی، کە بەکارھێنەر دەتوانێت لە شەواندا یان لە شوێنە تاریکەکاندا لەکاتی بەکارھێنانی ڤایبەر و واتس ئەپدا رەنگەکەی بکات بە رەش و چاوی لە تیشکە زیانبەخشەکان بپارێزێت و ھەم بارگاوییەکی زیاتری باترییەکشی بۆ دەگەڕێتەوە.
|