ئابوری

لەبارەی سەردانەکەی هەفتەی داهاتووی لیژنەی دارایی بۆ هەولێر زانیاریی نوێ ئاشکرادەکرێت


نها نیوز - هەواڵەکان

ئەندامێکی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، هەفتەی داهاتوو لیژنەی دارایی عێراق سەردانی هەولێر دەکات. دەشڵێت "دەبێت چارەسەری كێشەی دواكەوتنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم بكرێت".

نەرمین مەعروف، ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق لە لێدوانێکدا ئاشکرایکرد، هەفتەی داهاتوو لیژنەی دارایی عێراق سەردانی هەولێر دەکات و لەگەڵ وەزارەتی دارایی هەرێم کۆدەبێتەوە.

سەبارەت بە هۆكاری سەردانەكە، ئەو پەرلەمانتارە وتی "بەمەبەستی پشتیوانی كردنی لیژنەی داراییە لەو ڕێككەوتنەی لە چەند ڕۆژی ڕابردوو لەنێوان عێراق و هەرێمی كوردستان كراوە لەبارەی مووچە و بودجە و داهاتەكان".

نەرمین مەعروف ئاماژەی بەوەشدا، ئەوەی جێی نیگەرانییە تا ئێستا دواكەوتنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان بەردەوامە، دەبێت چارەسەر بۆ ئەمەش بدۆزرێتەوە.
15کاتژمێر پێش ئێستا
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.