ئابوری

دەرماڵەى فەرمانبەرانیش هاوتاى عێراق دەکرێت

نها نیوز – هەواڵەکان
بەپێی وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، پاش رێککەوتنى نێوان ئەنجوومەنى وەزاریی ئابووریى حکومەتى عێراق و هەرێمى کوردستان لەبارەى مووچەوە، تاوەکو کۆتایی ئەمساڵ، دەرماڵەى فەرمانبەرانیش هاوتاى عێراق دەکرێت.

سەرچاوەیەک لە ئەنجوومەنى وەزیرانى هەرێمى کوردستان رایدەگەیەنێت "رێککەوتنى حکومەتى عێراق و هەرێمى کوردستان لەبارەى رێکخستنەوەى لیستى مووچەى فەرمانبەران و خانەنشینان و چاودێریى کۆمەڵایەتى، تەنیا بۆ تەواوکردنى بایۆمەترى نییە، بەڵکو دەرماڵەى فەرمانبەران رێکدەخرێتەوە و هاوتاى عێراق دەکرێت".

بە وتەی ئەو سەرچاوەیە، لە وەزارەت و سەرۆکایەتییەکان و فەرمانگە و دامەزراوە جیاوازەکانی عێراق، دەرماڵەکان چۆن بێت، بەهەمان شێوە دەرماڵە بۆ وەزارەت و سەرۆکایەتى و دامەزراوە و فەرمانگەکانى هەرێمى کوردستان دیاریدەکرێت، بەشێک لە فەرمانبەران دەرماڵەکانیان زیاد دکات و بەشێکیان کەمدەبێتەوە".

بەپێی زانیارییەکان، بەگوێرەى بڕیارى دادگاى فیدڕاڵیی عێراق، فەرمانبەرانى هەرێمى کوردستان لە پلە 10 تاوەکو پلە یەک، مووچە و دەرماڵەکەى هەرچەند بێت، هاوشێوەى فەرمانبەرانى عێراق دەکرێت و بەگوێرەى وەزارەت و شوێنى کارەکەى و هیچ جیاوازییەک لە دەرماڵەکاندا ناهێڵرێت.

بەپێی زانیارییە دەستکەوتووەکان، دەرماڵەکان دووبەشن، بەشێکیان جێگیرن وەک بڕوانامە، دەرماڵەى منداڵ، خێزان و بەشێک لە دەرماڵەکانى دیکە جێگیر نین.
 
7کاتژمێر پێش ئێستا
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.