ئابوری

هەرێم مەرجی ناردنی لیستی مووچەی مانگی 8 بۆ بەغدا ئاشکرا دەکات

نها نیوز – هەواڵەکان

جارێکى دیکە حکومەتى کاربەڕێکەری هەرێم ناردنى لیستى مووچەى مانگی هەشت بۆ بەغدا دواخست، بۆ ناردنی ئەو لیستەش هەرێم مەرجی لە وەزارەتی دارایی عێراق هەیە.

وەزارەتی دارایی عێراق لەسەر دواکەوتنی لیستی مووچەی مانگی هەشت بە هەرێمی وت "زیاتر لە دوو هەفتەیە چاوەڕوانی هەرێمین لیستی مووچەمان بۆ بنێرێت. بەگوێرەی زانیارییەکانیش کە لەمیدیاکان بڵاوبووەتەوە، هەرێم بۆ مووچەی مانگی هەشت داوای تریلیۆنێک و ٦٠ ملیار دیناری کردووە.

هاوکات عەتوان عەتوانی، سەرۆکی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق لەسەر لیستی مووچە رایگەیاندووە "پێویستە هەرێم لیستی مووچە پوختە بکات و دەست بکات بە پڕۆسەی بەبانکیکیردنی مووچە تاوەکو سەرجەم کێشەکانی پەیوەست بە مووچە چارەسەر ببێت".

جێی ئاماژەشە ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم بە میدیای حزبەکەی وتبوو "بڕیارە رۆژی دووشەممەی هەفتەی داهاتوو شاندێکی هەرێم تایبەت بەپرسی مووچە بچێتە بەغدا".
 
10کاتژمێر پێش ئێستا
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.