ئابوری

تەیف سامی لەسەر دەنگۆیەکی ناراست لەسەر دابەشکردنی مووچە بەپەلە دێتەدەنگ

نها نیوز - هەواڵەکان

وەزارەتی دارایی عێراق لەسەر دەنگۆیەک کە گوایە وەزارەتەکە لە توانایدا نییە مووچەی چەند مانگی کۆتایی دابەشبکات، لەوبارەیەوە تەیف سامی ئاشکرای دەکات، هیچ لێدوانێکی لەم بارەیەوە نەداوە.

وەزارەتی دارایی عێراق لەمیانی راگەیەندراوێکیدا ئاماژەی بەوەکردووە "لەم دواییانەدا هەندێک لایەن لێدوانێکیان لە زاری تەیف سامی، وەزیری دارایی بڵاوکردووەتەوە، گوایە وەزارەتەکە توانای دابەشکردنی مووچەی چەند مانگی داهاتووی فەرمانبەرانی نییە.

بۆ ئەو مەبەستە وەزارەتی دارایی عێراق هەر لەو راگەیەندراوەدا سەرلەبەری ئەم دەنگۆیانە رەتدەکاتەوە و ئاشکرایکردووە "تەیف سامی، وەزیری دارایی فیدراڵی هیچ لێدوانێکی لەم بارەیەوە نەداوە".

ئەوەشی خستووەتە روو، وەزارەتی دارایی عێراق پابەندبوونی تەواوی خۆی بە خەرجکردنی مووچەی فەرمانبەران، خانەنشینان، چاودێری کۆمەڵایەتی و کەرتە ئەمنییە جیاوازەکانی عێراق لەکاتی دیاریکراوی خۆیدا دووپات دەکاتەوە.
13کاتژمێر پێش ئێستا
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.