ئابوری

عێراق لە وردبینیکردنی مووچەدا فێڵێکی دیکەی حکومەتی کاربەڕێکەر ئاشکرا دەکات

نها نیوز – هەواڵەکان

دەستەی چاودێریی كۆمەڵایەتیی عێراق دوای وردبینیکردنی لە پرۆسەی وردبینی و هاوتاکردنی داتا و زانیارییەکان مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم، بۆی دەرکەکوتووە کە زیاتر لە پێنج هەزار فەرمانبەر لە کوردستان بە نایاسایی مووچەی چاودێریی كۆمەڵایەتیان وەرگرتووە.

د. ئەحمەد خەلەف موسەوی سەرۆكی دەستەی چاودێریی كۆمەڵایەتی لە وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتیی عێراق فێڵێکی دیکەی حکومەتی کاربەڕێکەری هەرێمی کوردستان ئاشکرا دەکات و دەڵێت "دوای تەواوبوونی پرۆسەی وردبینی و هاوتاكردنی داتا و زانیارییەكانی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان، دەركەوت كە زیاتر لە پێنج هەزار فەرمانبەر و كارمەند لە هەرێمی كوردستان بەشێوەیەكی نایاسایی هاوكاری كۆمەڵایەتیی وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتیی حكومەتی فیدراڵی عێراق وەردەگرن".

بەوتەی موسەوی، لە رۆژی 15ی ئەم مانگەوە مووچەی چاودێریی كۆمەڵایەتی ئەو كەسانە راگیراوە و، وتیشی "دەبێ ئەو پارەیەش بگەڕێننەوە كە وەریانگرتووە. بەشێكیان ئامادەییان دەربڕیوە پارەكە بەیەكەوە بگەڕێنەوە و بەشێكی دیكە بەش بەش پارەكە دەگەڕێننەوە.

لەوبارەیەوە وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتیی هەرێمی كوردستان رایگەیاند "ئەو كەسانە لە رێگەی ئەپلیكەیشنێكەوە داواكارییان پێشكێش كردووە و دواتر ناویان گەڕاوەتەوە و مووچەیان وەرگرتووە، بێ ئەوەی ئێمە ئاگادار بین".
 
2024-09-18
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.