ئابوری

700 هەزار دینار بۆ مووچەی ئەم توێژە زیاددەکرێت


نها نیوز - هەواڵەکان
ئەندامێکی پەرلەمانی عێراق رایدەگەیەنێت، مووچەی خانەوادەی شەهیدان لە 500 هەزارەوە كراوە بە یەک ملیۆن و 200 هەزار دینار.

غەریب ئەحمەد، ئەندامی پەرلەمانی عێراق دەڵێت "لە دانیشتنی ژمارە 11ی ئەمڕۆی پەرلەمان تایبەت بە دەنگدان لەسەر هەمواری یاسای دامەزراوەی شەهیدانی عێراق ژمارە دووی ساڵی 2016 دەنگی ڕەهای بەدەستهێنا و تونرا شەهیدانەی خانەوادەی شەهیدەكانی هەرێم بخرێتە ناو ئەم پڕۆژەیە یاسایە".

ئەو پەرلەمانتارە باس لەوەش دەکات "كاری پێویست ئەنجام دەدرێت بۆ گواستنەوەی خشتەی مووچەی هەموو شەهیدانی پێشمەرگە و هێزە ئەمنییەکان كە لە دەرەوەی هەرێم شەهید بوون تاوەکو مووچەكانیان بخرێتە سەر عێراق و گۆڕانكاری مووچەكەشیان لە 500 هەزارەوە دەبێت بە ملیۆنێک و 200 هەزار دینار".
2024-09-17
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.