شاندەکەی هەرێم گەیشتە بەغدا
نها نیوز – هەواڵەکان
شاندە باڵاکەی حكومه‌تی کاربەڕێکەری هه‌رێمی كوردستان گه‌یشته شاری به‌غدا و بڕیاره سبه‌ی سێشه‌ممه، له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی دارایی عێراق له‌باره‌ی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران كۆببێته‌وه.
ئه‌ندامانی شاندەکەی هه‌رێمی كوردستان له ژماره‌یه‌ك به‌رپرسی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران و ژماره‌یه‌ك به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی له وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری و خانه‌نشینی گشتیی پێكدێن.
بەپێی زانیارییەکان، ئامانج له چوونی شاندەکە بۆ پرسی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و هاوتاكردنی خانه‌نشینی فه‌رمانبه‌رانی سه‌ربازییه هاوشێوه‌ی فه‌رمانبه‌رانی شارستانی، ئه‌مه جگه له وردبینیكردنی لیستی ناوی فه‌رمانبه‌ران له‌گه‌ڵ به‌غدا.
هاوکات بەپێی وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار "له ئێستادا وردبینییه‌كان له هه‌رێمی كوردستان ته‌واو كراون، به‌مه‌ش پاش ته‌واوبوونی وردبینی لیستی مووچه‌ی مانگی هه‌شت، پێویسته حكومه‌تی عێراق پاره‌ی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان بنێرێت".
|