هەواڵ

گەیشت.. هەرێم و بەغدا رێککەوتن

نها نیوز – هەواڵەکان

سەرۆكی دیوانی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم پێکهێنانی لیژنەیەکی لە نێوان هەرێم و بەغدا بۆ پرسە داراییەکان راگەیاند و دەڵێت "بناغەیەکی بەهێز بۆ چارەسەرکردنی گرفتەکان دادەنرێت.

ئومێد سەباح، سەرۆكی دیوانی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ پێنج شەممە 11ی تەمموزی 2024، لە سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی وەزیران پێشوازییان لە شاندێکی حکومەتی عێراقی فیدراڵ کرد، کە تایبەت بوون بە ڕێکخستنەوەی ڕێکارە کارگێڕی و داراییەکان لەنێوان هەرێم و بەغدا.

ئاماژەی بەوەشداوە، لە کۆبوونەوەکەدا باس لە چۆنیەتیی ڕێکخستنەوەی ڕێکارە کارگێڕییەکان و سیستمی دارایی لە نێوان هەرێم و بەغدا کرا، بەشێوەیەک کە هاوشێوەی یەکتری بن و گونجاوبن لەگەڵ یەکتر.

ئومێد سەباح ئەوەشی ئاشکرا کرد "لەگەڵ شاندەکە بۆ ئەم مەبەستە بڕیاردرا بە پێکهێنانی تیمێک، ئەم تیمەش کار لەسەر ڕێکخستنەوەی ڕێکارە کارگێڕییەکان و دروستکردنی سیستەمێکی دارایی گونجاو و هاوبەش دەکات لەنێوان هەرێم و بەغدا، ئەمەش دەبێتە بناغەیەکی بەهێز بۆ ئەوەی لەداهاتوودا گرفتە کارگێڕیی و داراییەکان بگەن بە چارەسەر .
 
2024-07-11
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.