ئابوری

بەغدا دەستیکرد بە تەمویلی مووچەی مانگی یەک

نها نیوز - هەواڵەکان

بەگوێرەی سەرچاوەیەکی لە عێراق، بەغدا دەستیکردووە بە تەمویل کردنی مووچەی مانگی یەک و بەچەند گوژمەیەک ئەو پارەیەش دەنێردرێت.

سەرچاوەیەکی ئاگادار لە عێراق بە میدیاکانی راگەیاند "بەغدا دەستیکرد بە تەمویلی مووچەی مانگی یەکی مووچەخۆرانی هەرێم، لە چەند کاتژمێری داهاتوودا پارەکە دەخرێتە سەر هەژماری بانکی هەرێم".

سەرچاوەکە وتیشی "بڕی زیاتر لە یەک تریلیۆن دینار دەخرێتە سەر هەژماری بانکی هەرێم.

لای خۆشیەوە وەزارەتی دارایی حکومەتی کاربەڕێکەر ئاشکرایکرد "لەگەڵ گەیشتنی پارە دەست بەدابەشکردنی مووچە دەکەین".

جێی ئاماژەیە، دوێنێ هەرێم و بەغدا گەیشتنە رێککەوتن لەسەر هەموارکردنەوەی نەوتی هەرێم و رادەست کردنەوەی، بەغداش بڕیاریدا کە مووچەی هەر 12 مانگەکەی هەرێم بنێرێت بۆ مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم بە خانەنشینانیشەوە.
2025-02-04
زیاتر...