خۆشناو: هەموو ئامادەکارییەک بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکی هەرێم کراوە
ئاژانسی نها..
سه‌رۆكى فراكسیۆنى پارتى له‌په‌رله‌مانى كوردستان ڕایگەیاند، هه‌موو ئاماده‌كارییه‌ك بۆ هەڵبژاردنى سه‌رۆكى هه‌رێم كراوه و ناوه‌ڕاستى هه‌فته‌ى داهاتووش په‌رله‌مان کۆدەبێتەوە و ده‌نگ بۆ هەڵبژاردنى سه‌رۆكی هەرێم ده‌دات.
ئومێد خۆشناو سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند، ناوەڕاستى هەفتەى داهاتوو دەنگدان بۆ هەڵبژاردنى سەرۆکی هەرێم و ئەو كاندیدانه‌ى مه‌رجه‌كانیان تێدایە به شێوه‌یه‌كى ئاشكرا بەڕێوەدەچێت و پرۆسەکەش لە كاتى خۆیدا دەکرێت.
ئاماژەی بەوەشکرد، نێچیرڤان بارزانى، كاندیدى پارتی و یەکێتى و گۆڕان و پێكهاته‌كانى توركمان و مهسیحییە و زیاتر له٩٠ ده‌نگى په‌رله‌مانتارانى هەیە.
ئەوە لە کاتێکدایە دوێنێ ٢٣ی ئایاری ٢٠١٩ ئەندامێکی پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی یەکێتی رایگەیاند، ئێمە دەنگ بە سەرۆکی هەرێم نادەین تا پارێزگاری کەرکوک بۆ یەکیتی یەکلایی نەبێتەوە.
|