وتار

ئەم دۆخە مەترسیدارە ماڵی کورد کاولدەکات

رێبین عومەر

ئەم ھەلومەرجەی ئێستا لەنێوان دوو ھێزی چەکداری کوردستان دروستبووە مەترسیدارە بۆ ئاسایشی میللی نەتەوەکەمان و بەدڵی داگیرکەرانی کوردستانە کە کورد دووبارە ببنە کلکی تەور بۆ بڕینی یەکتر.


رۆژانە دەبینی یەک تاوانباردەکەن؛ بەمادەی تێرۆرو لەمیدیاکان شەڕ زیاتر گەرم دەکرێت..!

بەھەموو ئەگەرێک.. ھیوادارین کە وانەبێ؛ ئەم یەک تاوانبارکردنە سەردەکێشێت بەرەو جەنگی براکان؛ کە پێشتر حەرام کراوەو ئەزمونیشکراوە کە کورد تەنھا زیان بە پێگەی خۆی دەگەیەنێت.

ھاتنی سوپای تورک بۆ ناو خاکی کوردستان و فراوانکردنی داگیرکاری؛ دەرفەت واڵادەکات بۆ بەھێزکردنی ئەوبارگرژییەی کە بەدەستی ناوخۆی دروستبووە و سەرئەنجامیش زیانی گشتی لێدەکەوێتەوە.

ئەم دۆخەی ئێستا، پڕ مەترسیدارە و حەقی ئەوەیە کە رای گشتی و ھێزە کوردستانییەکان بە تایبەت یەکێتیی نیشتمانی کوردستان بەجددی رۆڵی سەرەکی بگێڕێ بۆ دامرکاندنەوەی ئەو ھەلومەرجە مەترسیدارە کە خەریکە ئاگری ناوخۆیی لە جەستەی کوردستان بەردەدات.

 لە ئەگەری شەڕ زیاتر لەوە زیانی گەورە بەردۆزی رەوای کورد دەگات لە جیھاندا و وەک خۆ خۆر ناودەردەکەینەوە.

بە مێژوو ئەوە سەلمێنراوە کە وڵاتانی دەورووبەر دۆستی راستەقینەی کورد نین، ئەوەی دۆستە راستەقینەکەیە لە تەنگانە ھەر چیاکانی کوردستانە کە ئێستا واخەریکە بە ئاگری فیتنە دەکرێتە قەرەبرووت.

 
ژمارەی خوێنەر   ‌ 3210‌
7/17/2024 9:26:57 PM
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.