لە هەموو دونیادا کابینەکانی حکومەت بە سەرۆکەکانیانەوە دەناسرێنەوە، جا سەرکەوتوو بن یان شکستخواردوو، شکستە گەورەکەی کابینەی نۆ بە پلەی یەکەم مەسرور بازرانیی لێی بەرپرسە!
باوەڕکردن بە شەری میدیایی پێش هەڵبژاردن لە نێوان پارتی و یەکێتی، لە نوکتەی توێکڵە مۆزەکە ئەچێ کە هەموو جار لەسەری بخلیسکێی! کێشەی مووچە بەردەوام دەبێت! ئەگەر دەپرسی هەتا تاکەی؟! دەڵێم؛ تا ئەوکاتەی فشەچییە قەومییەکان لە دەسەڵاتدا بن! ئەگەر باوەڕیش ناکەی بڕۆ لە باب و باپیرت بپرسە بزانە لە حەفتاکانەوە تا ئێستا چۆن کوردایەتیەکەیان لەبارێکیدا مووچە دزین بووە! بە هەموو رەخنە و لێکچونێکیانەوە، جیاوازیەکی گەورە هەیە لەنێوان ئەو کاتانەی کە سەرۆکایەتی حکومەت لای یەکێتی بووە بەراورد بە پارتی! پارتی سەرۆکایەتی حکومەتیی بۆ بنەماڵەی بارزانی کردۆتە (پاوان) و وەک (پوش) سەیری دەکەن نەک وەک ئەرک و بەرپرسیارێتی! جیاوازی ماوەی سەرۆکایەتی بەرهەم صالح ( بەهەموو رەخنە و سەرنجێکەوە کە هەمانبوە) لەگەڵ ماوەی سەرۆکایەتی نێچیرڤان و مەسرور وەک وەک جیاوازی نێوان ئۆتۆمبێلی ژاپۆنی و چینی وایە! ئەوەی کە پارتی دەڵێت: مەسرور بارزانی سەرۆکی کابینەی داهاتوی حکومەتی هەرێم دەبێت، پەیامێکە ؛ پێش یەکێتی بۆ نێچیرڤان بارزانییە. نۆی جوان گرت نۆبەتی دە یە!! بەڕیوەبەری تەندروستی سلێمانی دەڵێ : (نایشارمەوە پشتیوانی کەرتی تایبەت دەکەین و لە دونیادا وڵاتێک نییە کەرتی تایبەت نەهاتبێتە بواری تەندروستییەوە!) لە دونیادا کەرتی تایبەت بە فەلسەفەی کێبەرکێ بۆ خزمەت و داشکاندنی نرخ و خزمەتگوزاری باشتر سێکتەرە گرنگەکان وەردەگرن نەک بە فەلسەفەی قۆرغکاری! پاشان لە هەرێمدا کوا کەرتی تایبەتمان هەیە؟ پەراوێزێکی زۆر کەم نەبێت ، زۆرینەی ئەوانەی بە خۆیان دەڵێن کەرتی تایبەت گیرفانی دووەمی کەرتی گشتی و حزب و بنەماڵەکانن! بەرەو هەڵبژاردن دەڕۆین، فەزای گشتی هەرێم پڕ بووە لە «فشەی سیاسیی» کە لەسەدا یەکیشیان نابنە «فاکتی سیاسیی»! «هەولێر وەردەگرینەوە!» ئەوەی بە «دەبابە»ی بەعس داگیرکرا، بە «ماچ» وەرناگیرێتەوە!